image

دوو دیپلۆماتی ڕووسی لە یۆنان دەرکران و دوو دیپلۆماتی دیکەش لە سەفەر کردن بۆ ئەم ووڵاتە بێ بەش کران .

بە پێی هەواڵەکان و ووتەی ڕۆژنامەی KATHIMERINI  دوو دیپلۆماتی ڕووسی لە یۆنان دەرکران . تاکوو ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم هەوڵەی ووڵاتی یۆنان بڵاو نەکراوەتەوە .

هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە سەبارەت بەمە ئاماژەی کردووە کە ئەم هەوڵانەی کە هاتوەتە ئاراوە بە هۆی " هەوڵە نایاساییەکانە لە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی " و ووڵام دانەوەیەکە بۆ ئەم هەوڵە نایاساییانە لە ناو خاکی یۆناندا کە نیشاندەری دەستتێوەردانە لە کارو باری ناوخۆی یۆنان . لە میانەی ئەم تۆمەتانە لە دژی دیپلۆماتەکاندا ، هەوڵ بۆ کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەروەها ڕشوەدان لە بەرپرسانی دەوڵەتی وتراوە

بە پێی زانیارییەکان ، واشینتۆن ٦٠ دیپلۆماتی ڕووسی لەم ووڵاتە دەرکردووە و هەروەها کونسۆڵخانەی ئەم ووڵاتەی لە سیاتێڵ داخستووە .
 ئەم هەوڵە بە بیانووی ژەهراوی کردنی جاسوسێکی بە ڕەگەز ڕووسی پەنابەری ئینگێلتەرا ڕوویداوە . " سێرگەی ئیکێرپال " مانگی ڕابردوو لە ئینگێڵتەرا بە ماددەیەک لە لەندەن کە ووتراوە مەوادی کیمیاوی سەربازی بووە ، ژەهراوی بوو . ووڵاتانی ئەورووپی مۆسکۆ بە دەست هەبوون لەم ڕووداوەدا تاوانباردەکەن و ئەمڕۆش لە هەوڵێکی یەکگرتوو و ڕێکخراودا دەیان دیپلۆماتی ڕووس یان دەرکرد و هەروەها هەوڵی زیاتر لە بەرنامەی کاری داهاتوودا لە ئارادایە لە دژی مۆسکۆ .