
پەیامی کورد … ئەمریکا پێش بە فرۆشتنی کۆپتەری تورکیا بە پاکستان دەگرێت
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا رێگره له‌وه‌ی توركیا ٣٠ هێلیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری سه‌ربازی له جۆری " ATAK" بفرۆشێت به پاكستان.
ئیبراهیم كالن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا روونیكرده‌وه، به هۆی ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌نقه‌ره ناتوانێت ئه‌و فڕۆكانه بفرۆشێته پاكستان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر زۆره ئیسلام ئاباد ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه له چین بكڕێت.
له مانگی (ته‌مموزی ٢٠١٨ دا پاكستان و توركیا رێككه‌وتبوون، ئه‌نقه‌ره ٣٠ هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی بفرۆشێته پاكستان و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش به گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی چهكفرۆشتنی توركیا داده‌نرێت و به‌هاكه‌ی ١.٥ ملیار دۆلاره.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كی ئێس ٤٠٠ی له روسیا كڕیوه، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزای سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندووه.
کۆمێنتێك بنوسە: