image


پەیامی کورد … ئەمریكا: عێراق داوای نەكردوە هێزەكانمان ببەینە دەرەوە

 

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختلەوەدەكاتەوە: حكومەتی عێراق داوای لێنەكردون هێزەكانیان لە عێراق ببەنە دەرەوە، جەختلەوەشدەكاتەوە كە لەگەڵ هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە دەستكەوتی زۆریان هەبوە.

 

(جوی هود) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەداوە: ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حكومەتی عێراقی و هێزەكانی پێشمەرگە دەستكەوتی زۆریان هەبوە لە روبەڕوبونەوەی رێكخراوی داعش و بەزاندنی.

 

باسی لەوەشكردوە: بەڵام تائێستا بەزاندنی رێكخراوی داعش بەتەواوەتی بەدەست نەهاتوە و پێویستە بەردەوامبین لەشەڕی رێكخراوەكە لە سوریا.

 

هود سەبارەت بە كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە عێراق و گفتوگۆی ستراتیژی وڵاتەكەی لەگەڵ بەغدا وتی: لە گفتوگۆكاندا كە رۆژی چوارشەممە ئەنجام درا، عێراق داوای لە ئەمریكا نەكردوە كە هێزەكانی بباتە دەرەوە.