image

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا هۆشداری جیددی دەداتە ئێران .

بە پێی هەواڵەکان ئەمریکا لە نوێترین هەنگاوەکانی خۆی لە بەرامبەر ئێران دا ڕایگەیاند سەبارەت بە پاپۆرە کانی ڕێژیمی ئێران ، ئاگاداری دەدەین لە هەر نزیک بوونەوەیەک بە دووری ۱۰۰ مەترەوە بە بەلەمەکانی ئەمریکا لە ناو ئاوەکانی نەتەوە یەکگرتووکانی تەنگەی هورمۆز دا

هەر جۆرە نزیک بوونەوەیەک تا دووری ۱۰۰ مەتر ئەگەری هێرش بەهەژمار دێت و ئێمەش بە نیشانەی بەرگری ڕەوای خۆمان لێ دەڕوانین و ووڵامی جیددی دەدەینەوە .

لە بەیاننامەی هێزی دەریایی ئەمریکادا هاتووە : " لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییە و بە مەبەستی زیادکردنی ئەمنییەت ، گەیاندنی کەمترین ئاستی نامتمانەیی و کەم کردنەوەی ئەگەری هەر هەژمارێکی هەڵە هۆشداری دەدرێت کە هەموو کەشتییەکان دووری ئەمنییەتی خۆیان تا نزیکەی ١٠٠ مەتر بە کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناو ئاوەکانی و هەروها تنگەگەلی نێودەوڵەتی بپاریزن

ئەم ڕاگەێندراوە هەروەها دەربارەی کەنداوی عۆمان و دەریای عەرەب یش دەگیرێتە بەر