image

پەیامی کورد  ...  ئەمریکا زۆر بە جیددی لە هەوڵی ئەوە دایە تاکوو ئێران هیچ دەرئامەدێکی لە فرۆشتنی نەوت نەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، برایان هۆک ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران دەربارەی بێ بەری بوون لە کڕینی نەوتی ئێران ، هۆشداری دا بە کڕیارانی نەوتی ئێران کە نابێ لە مانگی مەی دا چاوەڕێی بێ بەری بوونەکانی ئەمریکایان هەبێت .

ئەو هەروەها ووتی : ئەو شتەی کە ڕامانگەیاندووە سیاسەتی سفر کردنی هەر چی زووتری هاوردەکردنی نەوتی خاوە لە ئێرانەوە . ئێمە نیەتی ئەوەمان نییە بێبەری بوونێکی دیکە لە داهاتوودا ببەخشین یا خوود فەرق و جیاوازییەک بۆ گەمارۆوەکانمان دابنێین . ئینجا چ نەوت بێ یا خود شتێکی دیکە .

ئەمریکا لە دوای ئەنجام دانی دووبارەی گەمارۆوەکان لە دژی ئێران لە نۆڤەمبەری رابردوودا بە ٨ ووڵات بۆ بەردەوامی کڕینی نەوت لە ئێران بە ڕێژەی کەمتر تاکوو سەرەتای مانگی مەی ٢٠١٩ بێ بەری بوونی بەخشی بوو .

هەندێک لەمکڕیارانە ، بریتی لە ٤ڤ کڕیاری سەرەکی ئاسیایی نەوتی ئێران ، چین ، هێند ، ژاپۆن و کۆریای باشوور لەمدواییانە کڕینی نەوتیان لە ئێران بە ڕێژەی سنووردار و دیاریکراو دەست پێکردووە .

ئەوان دەبوایە دیارییان بکردبایە چ ڕێژەیەک و لە چ دۆخێکدا دەیانەوێت نەوتی ئێران بکڕن . ئێران زیاتر لە ئیتاڵیا و یۆنان بە بۆنەی دەست ڕاگرتن لە کڕینی نەوت سەرەڕای وەرگرتنی بێبەری بوون ڕەخنەیان گرتبوو .

دەوڵەتی ئەمریکا بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە کە بێبەری بوونێک لە کار دا نابێت بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کە ئامانج سفر کردنی هەناردە کردنی نەوەتی ئێرانە . هۆک لە کۆمەڵگەی جیهانی ووزە ٢٠١٩ ی شەورای ئاتلانتیک لە ئەبووزەبی ووتی : " ئێمە نەماندەویست نرخی نەوت ببەینە سەرەوە و لە ئەنجامدانی ئەم کارە سەرکەوتوو بووین . کاتێک سەرۆککۆمار بڕیاریدا واز لە بەرجام بهێنێت نەوت ٧٤ دۆلار مامەڵە دەکرا . کاتێک گەمارۆوەکانی ئێمەش دەستی پێکرد و میلیۆنەها بەرمیل نەوتی ئێران لە بازاڕ دەرخران ، نەوت ٧٢ دۆلار بوو .