
پەیامی کورد ... ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەغدا گەیشتە ٣٢ کەس
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند،لە ئەنجامی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی ناوچەكانی تەیران و بابولشەرقی بەغدای پایتەخت، ٣٢ كەس كوژران و ١١٠ كەسی تر برینداربوون.
لهو بارهیهوه ئهمڕۆ پێنج شهممه ٢١ ی كانونی دووهمی ٢٠٢١ وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكیدا ڕەتیكردەوە ڕێكخراوی داعش بتوانێت ئەو جۆرە هێرشانە دووبارە بكاتەوە، ڕووداوەكەشی بە هێرشی تاكەكەسی لەقەڵەمدا.
ئەمڕۆ پێنج شهمه دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە ناوچەكانی تەیەران و بابولشەرقی له بهغدای پایتهختی عێراق ڕوویاندا و زهرهرو زیانێكی زۆری گیاننی و مادی لێكهوتهوه و چهندان قوربانی لێكهوتهوه.
کۆمێنتێك بنوسە: