image

پەیامی کورد      ...     یەکەمین مەقسەدی وەزیری بەرگری ئەمریکا هێند دەبێت .

وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی هێند دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، لۆئید ئاستین یەکەمین وەزیری بەرگری ڕەش پێستە لە دەوڵەتی ئەمریکا کە بەم زووانە سەردانی هێند دەکات . سەرچاوە هیندییەکان ڕایدەگەێنن سەردانی ئاستین هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت . دوو ووڵات کە هاوپەیمانی یەکتر هەژمار دەکرێن بەرژەوەندیگەلێکی هاوبەش یان هەیە . هەڕەشەی هاوبەشی هەردوو ووڵاتیش چین ە . هێند لە چەند مانگی ڕابردوودا بارەها لە سەر خاڵە سنوورییەکانی لە هیمالایا دەرگیر بوونە . ئەمە یەکەمنی سەفەری دەرەکی ئاستین لە پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەبێت . پەیوەندی لەگەل ئەمریکا بۆ هێند زۆر حەیاتی و گرینگ ە چوونکە دێهلی بە نیازە بەم پەیوەندییە دەستی بە تەکنۆڵۆژیاگەلی پێشکەوتووی ئەمریکا بگات .