image

  بە پێی بڕیارێک ٨ ووڵاتی جیهانی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی ڕادەگرن و بڕیاریانداوە لەبری دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە دراوی نیشتیمانی بکەن.

٨ ووڵاتی جیهانی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی ڕادەگرن ئەو ووڵاتانەش کە پێیان دوترێت گرووپی D-8 پێک دێن لە ووڵاتانی تورکیا، ئێران، میسر، ئەندۆنیزیا، مالیزیاو نایجیریا، بەنگلادیش پاکستان.

ئەو ٨ ووڵاتە لە کۆبوونەوەی ئەمجارەیان کە لە شاری ئانتاڵیای تورکیا بەڕێوەچوو بڕیاریانداوە کە مامەڵەی بازرگانی بە دراوی ئەمریکی کۆتایی پێبهێنن و لەبەرامبەردا هەر ووڵاتێک دراوی نیشتیمانی خۆی بەکاربهێنێت.

ئەم بڕیارەی گرووپی D-8 دوای ئەوە هات کە هاوینی ئەمساڵ ئەمریکا کۆمەڵێک سزای ئابووری بەسەر هەریەک لە تورکیا و ئێراندا سەپاند و ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی بەهای دراوی نیشتیمانی ئەو ووڵاتانە.