image

پەیامی کورد    ...   مایک پۆمپێئۆ :  دانووستان لەگەڵ خامنەیی بە زمانی نەرم نابێت


 مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، لە دژکردەوە بە پێشنیاری کۆشکی سپی بۆ ووتووێژی دووبارە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ووتی: 
 دەوڵەتی “جۆ بایدێن” خەریکە بە ڕێگەیەکی مەترسیداردا دەڕوات و بە ڕەچاوکردنی شێوەی ڕێککەوتنی ئەورووپایی، دڵنیایی بە ڕێژیمی ئێران دەدات کە دەست ڕاگەیشتنی بە کارخانەی چەکسازی ئاوەڵاتر بکاتەوە.

فۆکس نیوز، لە ڕاپۆرتێکی دا ئاماژەی بەوە کرد کە، ڕەخنەگران لەسەر ئەو خاڵە جەختیان کردووەتەوە کە، دەوڵەتی بایدێن بەنیازە لەگەڵ ڕێژیمێکدا وتووێژ بکات کە لەهەموو هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکادا دەستی هەبوو و تاوانبارە بە هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 لەدرێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتوو کە، هێندێک لەوە نیگەرانن کە دەوڵەتی بایدێن دەبێ گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی زۆرتر بکات و گوشاری زیاتری بخاتە سەر، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆرێک لە بەرنامەی ناوکیی ئەو وولاتەدا پێک بهێنێت، عەلی خامنەیی تەنیا دەبێ بە زمانی تووند و گوشار قسەی لەگەڵ بکرێ دەنا بە ئاسانی تێناگات.