image

پەیامی کورد     ...    پۆمپێئۆ  :  بۆ درووست کردنەوەی عێراق ێکی نوێ یارمەتیدەر دەبین دواتریش ئەم ڕێکارانە بەرامبەر بە ئێران دەگرینە بەر

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە خەڵکی عێراق تامەزرۆیی خۆیان بۆ هەر شتێک کە پەیڕەوی نەکردن لە ئێران ناو دەبردرێت لە خۆیان نیشان داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک مایک پۆپێئۆ ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی سەعوودی العربیە گرووپگەلی جیاوازی عێراقی کە ئەوان بە میلیشیا سەربازییەکانی ژێر پاڵپشتی ئێران ناو برد ، هەڕەشەی کرد و ووتی : ئامانجی ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لەم ووڵاتەدا پاڵپشتی لە دەوڵەتەکی موستەفا کازمی یە بۆ درووست کردن و بۆنیاد نانی عێراق ێکی نوێیە .

ئەو هەروەها ووتی : واشینتۆن بەم زووانە هەنگاوگەلی پێویست کە دەبێ لە دژی میلیشیا سەربازییەکانی ئێران  لە عێراق بیگرێتە بەر دیاری دەکات و ڕادەگەێنێت .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ووتی : ئەمریکا بە دوای دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەیە و بە لە بەرچاوگرتنی مەترسییەکانی بە هۆی ئێرانەوە کە ووڵاتانی ناوچەکە ئەوە بە هەڕەشەیەکی هاوبەش دەزانن کارەکانی لەم ڕێگایەوە ڕانەگرتووە .

پۆمپێئۆ هەروەها ووتی : ڕێکارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران دا هەروەها لە جێی خۆیەتی و تەنانەت لە دەورەی گوازراوەیی ش دا هیچ گۆڕانکاریەکی بە سەردا نەهاتووە و ناشهێت . ئەمریکا بە هەموو پەیمانەکانی لە بەرامبەر وولاتانی ناوچەکەدا و پەیمانەکانی سەبارەت بە پارێزگاریکردن لە هاوولاتیانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پابەندە و هاوپەیمانییەکی ناوچەیی شی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک هێناوە 

ئەو هەروەها ووتی : ڕاستییەکە ئەمەیە کە ووڵاتانی کەنداوی فارس و ئیسرائیل لەوە تێگەیشتوون کە لەگەڵ مەترسییەکی هاوبەش لە لایەن ئێرانەوە بەرەوڕوون . هەر ووڵاتێک کە دۆخێکی باشتری بۆ هاووڵاتی یەکانی دەوێت بە لە بەرچاوگرتنی بە فەرمی ناساندنی ئیسرائیل هەنگاو دەنێت و ئەنجامی دەدات .