image

پەیامی کورد    ...    لە تێکهەڵچوونێکی سەربازی دا دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سیستان‌وبەلووچستان کوژران

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە بەربەیانی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی مەی ٢٠٢٠ دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکدا لە شاری سەرباز کوژراون.

لە تێکهەڵچوونێکدا کە لە نێوان هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران و کەسانی نەناسراو لە شاری سەرباز لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە "کەڵات" ڕووی داوە دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران.

شوناسی ئەو دوو کوژراوەی ڕێژیم "ئارمان ئەربابی و مەسعوود شەهرەکی" ڕاگەێندراوە.

ڕێژیمی ئێران وردەکاریی زیاتری لەبارەی ئەو هەواڵە بڵاو نەکردووەتەوە.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو تێکهەڵچوونەی لەئەستۆ نەگرتووە.