image

پەیامی کورد   ...     چەکگەلی نوێی ڕووسیا ، ئەمریکا هەراسان دەکات .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا چەکگەلی نوێی ڕووسیای مەترسییەکی گەورە بۆ هێزی ئەتۆمی ووڵاتەکەی لە زەوین و ئاسمان و دەریا ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئالن شفێر ، جێگری ئامادەکاری و تەکنۆلۆژیای پێنتاگۆن ، ڕۆژی پێنچشەممە ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان دەبێ پۆتانسیەلی هێڵانەوەی ئەتۆمی خۆی بپارێزێت و هێزە ئەتۆمییاکنی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نوێترین چەکگەلی ڕووسیا هەروەها مووشەکگەلی هایپەرسۆنیکی ئاڤانگارد ، مۆدێرنیزە بکات .

هەروەها ڕایگەیاند : " ئەم چەکانە مەترسییەکی گەورەیە بۆ هێزەکانی بەرگری ئێمە . ئەمە هەڕەشەیەکە بۆ هێزە ئەتۆمییە سێ گانەکانی ئێمە " کە پێک هاتووە لە مووشەکگەلی قاڕڕە پەیما ، فڕۆکەگەلی ستراتیژیکی و ژێردەریایی ئەتۆمی مووشەک هاوێژ ە . هەر بەم هۆیەوە نوێکاری لەم هیزانەدا زۆر گرینگ و جێگای بایەخدانە .

و هەر بەم هۆیەوە یە کە وەزارەتی بەرگری چەکگەلی هایپەرسۆنیک و پارێزگاری لە بەرامبەر چەکگەلی هایپەرسۆنیک لە گرینگترین کارەکانی خۆی دانوە . ئەمە چالێنجێکی دیارە .