image

لەکۆتا رۆژی کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق، میری کوێت رایگەیاند، کە وڵاتەکەی یەک ملیار دۆلار بە قەرز بەعێراق دەدات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانبوون.
شێخ سەباح جابر ئەحەمد ئەلسوباح، میری کوێت لەکۆتا رۆژی کۆنگرەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە بە ئەمڕۆوە ماوەی سێ رۆژی خایاند ئاشکرایکرد، لە کۆنگرەکەدا، چوار ملیار دۆلار بۆ عێراق کۆکراوەتەوە.
میری کوێت وتیشی، ئێمە بڕی دوو ملیار دۆلار پێشکەشی عێراق دەکەین بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی، ملیار دۆلاریش بەقەرز و ملیار دۆلاریش وەک هاوکاری پێشکەش بە عێراق دەکرێت.
رۆژی دووشەممە (١٢)ی ئەم مانگە، کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەکوێت، بە بەشداری هەریەکە لە وڵاتانی کوێت و عێراق و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەری زیاتر لە دەیان وڵاتی دیکە و رێکخراوەکان دەستیپێکردو ئەمڕۆش کۆتا رۆژی کۆنگرەکەیە.