image

پەیامی کورد     ...    لێکۆڵینەوەی دادستانەکان لە سەر کچەکەی دۆناڵد ترامپ دەستی پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لێتیتیا جەیمز دادستانی گشتی نیۆیۆرک بەرپرسی دۆسیەی ساختەکاری ئیداری لە دژی دۆناڵد ترامپ ، داواکارییەکی بۆ ڕێکخراوی ترامپ ناردووە و دۆسیەی پەیوەندیدار بە تێچووەکانی پێدراو بە ئیڤانکا ی داوا کرد . کۆمپانیای سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا داواکارییەکی هاوشێوەی لە دادستانی ناوچەی مەنهەتەینی سیرووس ئار ڤۆنس جۆنیۆر بە دەست گەیشتووە کە لە حاڵی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی جەنایی سەبارەت بە هەمان بابەتە .

ئەم هەنگاوەی داداستانی لە دوای بڵاوبوونەوەی زانیاریگەلێک لە کۆتاییەکانی سێپتەمبەر لە سەر ئەوەی کە ترامپ دە ساڵە ماڵیاتی لە سەر دەستکەوتووی فێدڕاڵ ی نەداوە گیراوە هەروەها ئاماژە کراوە کە زۆرترین کات لە ڕاپۆرتەکانی ماڵیاتی ئەودا زەرەر و زیان بوونی هەیە . بە شێوەی گشتی لە ساڵی ٢٠١٠ تاکوو ساڵی ٢٠١٨ دا ، ترامپ نزیکەی ٢٦ میلیۆن دۆلار تێچوی ڕاوێژکاری داوە و هەر بەم هۆیەوە توانی دەرئامەدی پەیوەندیدار بە ماڵیاتی خۆی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە . لە هەمان کاتدا ، دیاریکراوە کە یەکێک لە ڕاوێژکارانێک کە کۆمپانیای ترامپ لە خزمەتگوزارییەکانی کەڵکی وەرگرتوە کچەکەی ئیڤانکا ترامپ بووە .