image

پەیامی کورد     ...    لافاو لە چین گیانی چەندین کەسی ستاند و بە هەزاران کەس ماڵەکانیان بە جێ هێشتووە .

لافاوێک کە لە کۆتایی هەفتەوە باشووری ڕۆژهەلاتی چین گرتووەتە بەر لانیکەم بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی ١٢ کەس لە پارێزگای سیچوان .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی خۆجەیی ئەو ناوچەیە لافاو لە شارەکانی باشووری ڕۆژهەڵات بووەتە هۆی هاتنە سەرەوەی ئاو و بەتاڵ کردنی خانووەکان .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەموو ساڵێک ئەم ناوچەیە لە چین تووشی لافاو دەبێت کە خەسار و زەرەری گیانی و ماددی زۆری بەدواوە دێت .

لە شاری میانینگ بارینی بارانی زۆر و بە لێزمە بووەتە هۆکاری گیان لە دەستدانی ٢ کەس و ئۆتۆمبێلگەلێکی زۆر لە ڕۆخانەکەی ئەو ناوچەیە دا کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە و گەورە ڕێگای ئەو ناوچەیە ش تووشی زەرەر و خەساری بەرچاو بووە ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی چین خەڵکێکی زۆر یش بێ سەروشوێن بوونە و زیاتر لە ٧ هەزار کەسیش ماڵەکانی خۆیان بە جێ هێشتووە