image

هاوکات لەگەڵ سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران "مۆحەمەد جەواد زەریف" بۆ کۆمیسیۆنی باڵای ئەورووپا ، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێجشەممە ١٢ ی یەکی ٢٠١٨ بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سەردانی " مۆحەمەد جەواد زەریف " ، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کۆمیسیۆنی باڵای ئەورووپا ، خۆپیشاندانێک لە بەردەم بینای کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە شاری بروکسێل بەڕێوە چوو .

ئەم خۆپیشاندانە بە بەشداری کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بەلجیکا و چەندین هێزو ڕێکخراوی سیاسی دیکەی ئێران بوو کە چەندین کەسایەتی سیاسی و نوێنەری حێزب و لایەنەکان بۆ خستنەڕووی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوخۆ،و ناوچەکە و جیهاندا قسەیان کرد

نوێنەری حێزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بەلجیکا " کاوە ئاهەنگەری " لەم خۆپیشاندانەدا پەیامی پارتەکەیانی خوێندەوە و تێیدا ئاماژەی لە سەر ئەوە کرد کە لە یەکەم ڕۆژەکانی دەست بە کار بوونی دەسەڵاتی ئێران بەر لە ٤٠ ساڵ ، گەلی کورد زۆر بە باشی ناوەڕۆکی دەسەڵاتداری ئێرانی دژی بە گەل و ئازادییەکانیان زانیوە و بۆیە هەر زوو ڕێژیم دەستی بە ‌هێرش کردن و پەڵاماردانی کورد و کوردستان کردووە ئەم سیاسەتە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە.