image

پەیامی  کورد      ...    لە بڕیارێکدا موستەفا کازمی ڕێنمایی چۆنیەتی ووردبینی کردنی مووچەی ساڵی ٢٠٢١ ی دەرکرد

موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێنمایی دەركرد بۆئەوەی پرۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەستبەجێ بنێردرێتە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران تا ووردبینی تێدا بكرێت.
حەیدەر مەجید ووتەبێژی ئەمینداریەتییەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "سەرۆك وەزیران رێنمایی داوەتە وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان بۆئەوەی پرۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەستبەجێ بنێرنە ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجامدانی ووردبینی".
رونیشیكردەوە، بەڕێوبەرایەتی یاسایی ئەمێنداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران ووردبینی بۆ بكرێت و دواتر دانیشتنێكی نموونەیی ئەنجامبدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەری و ناردنی بۆ پەرلەمان لەپێناو تێپەڕاندنی بە زووترین كات.
ووتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران جەختیلەوەكردوەتەوە، حكوومەت و پەرلەمانیش كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن لەسەر گرینگی تێپەڕاندنی پرۆژەیاساكە بەشێوەیەكی خێرا.