
پەیامی کورد ... خەزعەلی داوایەکی گرینگ سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخاتە ڕوو
ئه‌میندارى گشتى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگەیاند، هه‌ڕه‌شه‌ى داهاتووى توركیا له‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، داواش دەکات حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کارتی بانکی و راستەوخۆ دابەش بکرێت.
قه‌یس خه‌زعه‌لى، ئه‌میندارى گشتى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌میانەی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه رایگەیاند، "باسكردن له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه‌ى به‌غدا ڕاست نییه به‌ڵكوو ته‌نها شه‌ڕى ده‌روونییه، من له‌گه‌ڵ به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا نیم، چوونكه ناونیشانه‌كه‌ى دیبلۆماسییه، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كۆتایی هات به‌هۆى به‌جێ نه‌گه‌یاندنى مه‌رجه‌كانى".
ئاماژەی بەوەشکردوە، جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان "هیچ ڕۆڵێكى نه‌بوه" له‌بابه‌تى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵكوو هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌سى سه‌ره‌كى بو له‌بابه‌تى ئاگربه‌سته‌كه.
خه‌زعه‌لى باسی لەوەشکرد، "هه‌ڕه‌شه‌ى داهاتووى توركیا له‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا مه‌ترسیدار تر ده‌بێت، هه‌ردوو جه‌مسه‌رى توركیا و سەعوودیە ڕووی كردوەته باشوور له‌ڕێگه‌ى سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكانەوە ".
خه‌زعه‌لى داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کارتی بانکی و راستەوخۆ دابەش بکرێت، تاوەکوو بەوجۆرە مافی فەرمانبەری کورد پارێزراو بێت و نەبێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان.