image

پەیامی کورد     ...    كۆنگرەی ئاسایشی میوونشن دەست بە كارەكانی دەكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لە كۆنگرەكەدا بەشدارە.
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بە مەبەستی بەشداری لە كۆنگرەكەدا لە ئەڵمانیایە لە تویتێكدا رایگەیاندووە، "لە میوونشن بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی ئاسایشی میوونشن، ئەم كۆبوونەوانە ھەماھەنگیمان لەگەڵ ھاوبەشەكانمان بەھێزتر دەكات بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان".
كۆنگرەی ئاسایشی میوونشن ساڵانە بەڕێوەدەچێ، تێیدا بەرپرسانی باڵای چەندین ووڵات كۆدەبنەوە و پرسەكانی تایبەت بە ئاسایشی جیهان تاوتوێ دەكەن.