image

پەیامی کورد    ...    هێزی دەریایی چین لە کارێکی مەترسیداردا بەرەوڕووی فڕۆکەی سەربازی ئەمریکا بووەوە .

بە پێی هەواڵەکان کەشتییەکی چینی لە دژی فڕۆکەیەکی شناسایی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە زەریای ئارام لەیزەری بەکار هێنا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم جۆرە لە لەیزەرە دەتوانێ هەموو خەدەمەکانی فڕۆکەکە و کەشتییەکان و هەروەها سیستەمگەلی فڕۆکەکان و کەشتییەکان بەرەوڕووی کێشەی جیددی بکاتەوە .

ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندوە کە فڕۆکە سەربازییەکانی ئەم ووڵاتە لە حاڵی گەشتلێدان بوونە و هەروەها بە پێی یاسا و ڕێساکان و ستانداردەکانی نێودەوڵەتی ئەنجام بووە و هەوڵەکانی چینی مەترسیدار و نەزانانە ناو برد .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پیی بڵاوکراوەیەکی " یاهوو نیووز جاپان هاتووە : بە باوەڕی ئەمریکا ، ئامانجی پێکەن ئەوەیە کە چین ببێتە گەورەترین هیزی سەربازی لە جیهان دا و ئێستا ئەو ووڵاتە لە حاڵی ئەنجام دانی شۆڕشێکی ڕاستییە لە بواری چەک و تەقەمەنی دا .