image

پەیامی کورد     ...    حەشدی شەعبی هێرشی داعش لە باشووری سامەڕڕا پووچەڵ دەکاتەوە .

حەشدی شەعبی هێرشی تێرۆریستانی داعش یان بۆ سەر شارۆچکەی بلد لە باشووری شاری سامەڕڕا پووچەڵ کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەغداد الیوم ، بەشی ڕاگەیاندنی زانیاری حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزێک لە تیپی ٤١ حەشدی شەعبی هێرشی ئەندامانی داعش لە ناوچەی تل الذهب لە ناوچەی یثرب سەر بە شارۆچکەی بلد لە باشووری سامەڕڕا یان بێ ئاکام کردووە 

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزەکانی حەشد ئەم هێرشە تێرۆریستییەیان پووچەڵ کردووەتەوە و بە هۆشیاری بەرزەوە ئەم کارەیان ئەنجام داوە .

لە لایەکی دیکەوە لە دوای تەقینەوەی بۆمبێکی جاددەیی لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەددین دوو کەس لە هیزەکانی حەشدی شەعبی کژراون