image

پەیامی کورد     ...     هەریەکە لە سەرۆکی ڕووسیا، تورکیا و ئێران کۆدەبنەوە .

کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا " کرێملین " رایگەیاند : سبەی هەریەکە لە سەرۆکی ڕووسیا، تورکیا و ئێران لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆدەبنەوە.
دیمیتری پیسکۆف، ووتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا " کرێملین "  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : سبەی سێشەممە هەریەک لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆ دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسییەی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی ئەو ووڵاتە دەبێت لە چوارچێوەی دانووستانەکانی ئاستانەدا.
دانووستانەکانی ئاستانە بۆ یەکەمین جار لەساڵی ٢٠١٨  لە ووڵاتی کازاخستان لەنێوان هەرسێ ووڵاتی ڕووسیا، تورکیا و ئێران بەڕێوەچوو، بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.