image

پەیامی کورد     ...    ٣١ هاووڵاتی سووری لە کاتی هاتنیان بۆ ناو خاکی عێراق دەست بەسەر دەکرێن 

میدیا ئەمنییەتییەکانی عێراق هەواڵ لە دەست بەسەر کردنی زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی سووری دەدەن کە لە کاتی هەوڵدانیان بۆ تێپەڕبوون بە شێوەی نایاسایی لە سنووری هاوبەشی دوو ووڵاتەوە دەست بەسەر کراون .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی فەرمەی عێراقەوە ڕاگەێندراوە کە ناوەندی گەیاندنی هەواڵی ئەمنییەتی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٠ کەس کە خاوەن ڕەگەزنامەی سوورین ، شەوی ڕابردوو لە کاتی تێپەڕبوونی نایاسایی لە خاڵی سنووری نێوان هەر دوو ووڵات دەکەونە کەمینی هێزەکانی عێراقی یەوە دەست بەسەر کراون .

بە پێی ئەوەی کە لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کەسانی ئاماژە پێکراو لە پارێزگای ڕەققای سووری ابە مبەستی هاتن بۆ ناو خاکی عێراق هاتوون بەڵام هێزەکانی هەنگی دووی تیپی شەست و شەشی لەشکەری بیستەمی ئەرتەشی عێراق لە ڕێگای پێداچوونەوە و گەڕانەکان یان و هەروەها بەڵگە و داتاگەلی هەواڵگری پێشوو و مەزبووت سەرکەوتوو بوونە هەموو ئەم کەسانە دەست بەسەر بکەن .

میدیاکانی ئەمنییەتی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیاندا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەم هاووڵاتیە سووری یانە دەست بەسەر کراون مەواددی تەقینەوە دەست بەسەرداگیراویان لێ ئاشکرا بووە و ئەوان لەگەڵ دۆسیەی جەنایی ڕادەستی دامەزراوەگەلی پەیوەندیدار کراون بۆ لێکۆڵینەوە و تەواو کردنی ئەم دۆسیەیە