image

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی تەندرووستی بەحرەین رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمین حاڵەتی  تووشبوون بە ڤیرووسی کرۆنا لە شانشینەکە تۆمارکراوە، کە هاووڵاتییەکی بەحرەینی بوە لە گەشتی ئێران گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی تەندرووستی بەحرەین لە راگەێندراوێکدا ڕایگەیاند : هاووڵاتییەکی بەحرەینی کە لە ئێران گەڕاوەتەوە بەهۆی بوونی هەندێک نیشانەی ڤیرووسی کرۆنا تیایدا پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتوە کە تووشبووی ڤیرووسەکەیە. 

وەزارەتی تەندرووستی بەحرەین باسی لەوەشکردوە، "لەئێستادا بەرپرسانی ووڵات رێوشوێنی پێویستیان گرتوەتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیرووسە، پشکنین بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە مامەڵە یاخود بەرکەوتنیان هەبوە لەگەڵ تووشبوەکەدا".لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندرووستی لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سێ هاووڵاتی کوەیتی تووشی ڤیرووسی کرۆنابوونە، لە پاش ئەوەی گەشتیانکردەوە بۆ شاری مەشهەد لە ئێران و گەڕاونەتەوە.