image

پەیامی کورد     ...    هەوڵی کوودەتا لە سێڕبێستان .

بێرنابیچ : گوێڕاگرتنی شاراوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی سەرۆککۆماری هەوڵێکە بۆ ئەنجامدانی کوودەتا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی پینک ەوە ئاننا بێرنابیچ ، سەرۆکوەزیرانی سێڕبێستان گوێڕاگرتنی شاراوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی سەرۆککۆماری هەوڵێک بۆ ئەنجامدانی کوودەتا ناو دەبات .

بە ووتەی ئەو ، فەرمانبەرانی حێزبی حۆکمڕان و بەرپرسانی پلە باڵای وەزارەتی ووڵات لەم کارەدا دەستیان هەیە .

ئەلێکساندەر ڤێلین ، وەزیری ووڵاتی سێڕبێستان لە دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی شەورای ئەمنییەت لە یەکشەممە شەودا " ٧ ی مارس " ڕایگەیاند کە بە پێی زانیارییەکانی ئۆرگانگەلی ئەمنییەتی ، پەیوەندییەکانی سەرۆککۆمار و ئەندامنی بنەماڵەکەی ئەو ١٥٧٢ جار بە شیوەی نایاسایی بیستراوە و گوێ لێگیراوە .

زانیاریگەلی کۆکراوە ڕادەستی دادستانی و دادگا کراوە .

سەرۆکوەزیرانی سێڕبێستان ووتی : " لێکلۆڵینەوەکان دەبێ هەموو مێکانیزم ەکان " تا دواهەمین بۆرغی " ئاشکرا بکات . ئەم گرووپە جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ووڵات ، بریتی لە دەزگاگەلی جنایی ، مافیایی و بەشیک لە میدیاکان لە سێڕبێستان و بەشێک لە سیستەمی داد ە . بە بێ شک و گومان دەزگاگەلی دەرەک یش دەستیان لەم بابەتەدا هەیە . ئامانج لەم کارە ناسەقامگیر کردنی دۆخەکە لە سێڕبێستان لە ڕێگای لەکارلادانی فیزیکی ڤۆچیچ و یا خود کەڵک وەرگرتن لە ڕێکارێکی دیکە بووەن ."