image

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند: ئه‌مریکا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان و تورکیا ده‌دات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز، جەیمز جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە ئه‌مریکا جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا و تورکیا دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەو زیادی کرد: واشینتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریەک بۆ کێشه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان و تورکیا له‌ سووریا چڕ ده‌کاته‌وه‌.

جێفری هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : ووڵاته‌که‌ی بێدەنگ نابێت ئەگەر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکرێنە ئامانج و ووڵامی تووندی بۆ ئه‌و ووڵاته‌ و لایه‌نه‌ ده‌بێت که‌ زیان به‌ هێزه‌کانیان له‌ سووریا بگه‌ینن.