image

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند درۆشمی " مەرگ بۆ ئەمریکا " کە لە شەقامەکان دەیڵێین ، دەیخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە .

بە گویڕەی ڕاپۆرتێک ، حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ " دووشەممە ٥ی نۆڤەمبەر " لە دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای وەزارەتی کاروباری دارایی و ئابووری ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند و ووتی : نزیکەی هەر  دووساڵ جارێک هەڵبژاردنمان هەیە ، دوو مانگ پێش هەڵبژاردن کێبڕکێ عەیب نییە و هەموو لایەنەکان دەتوانن ڕکابەری بکەن بەڵام ڕۆژیک پێش هەڵبژاردن دەبێ ببێتە دۆستایەتی و رەفاقەت .

 هەروەها ووتی : لە دونیای دیموکراسی چوارچێوە و حزبەکان سەرچاوە و نرخ و بەهای خۆیان هەیە . دەوڵەتێک کە هەڵبژێردرا ، بۆ هەموو لایەنەکان و نەتەوەی ئێرانە . چ سوودێکی دەبێت هەموو ڕۆژێک یەکتر ئازار بدەین ، وەرن دژمنەکانمان ئازار بدەین کە جیاتی ئەوەی کە یەکتر ئازار دەدەین .

 ئێمە وەک نەتەوەی ئێران درووشمی مردن بۆ ئەمریکا کە لە شەقامەکاندا دەیڵێین دەیخەینە بوار جێ بە جێ کردن و هەموو فشارێک دەخەینە سەر ئەمریکا .