image

پەیامی کورد     ...    جێگری فەرماندەیی هێزی ئاسایشی ئێران هۆشداری دەداتە ئازەربایجان و ئەرمەنێستان

جێگری فەرماندەیی هیزی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونێک لە هاتووەتە ئاراوە لە نێوان هەردوو وولاتی ئەرمەنیستان و ئازەربایجانەوە کاردانەوەی نیشاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەردار قاسم ڕەزایی ، جێگری فەرماندەیی هێزی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربارەی تێکهەڵچوونەکانی بەدی هاتوو لە نێوان هەردوو ووڵاتی ئەرمەنێستان و ئازەربایجان ڕایگەیاند : یەکیک لە داواکارییە جیدییەکانمان وەکوو دراوسێ هەر دوو ووڵات ئەمەیە کە بابەتەکە بە شێوەی ووتووێژ چارەسەر بکرێت

سەردار ڕەزایی ئاماژەی کرد داواکاری ئێمە لەم دوو ووڵاتە ئەمەیە کە بابەتەکانی بە شێوەی ووتوویژ لەگەڵ یەکتر حەل و چارەسەر و ئارامی بەدی بهێنن هەرچەندە دەستکردن بە شەڕی نێوانیان ڕەسەد دەکەینو ئەم دەرگیرییە بە قازانجی هیچ یەک لە هەر دوو ووڵاتەکە نییە و لەوانەیە کەسانی دیکە ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن و کەڵکی لێوەربگرن .