image


پەیامی کورد ... جۆ بایدن سوێندی یاسایی خوارد

 

لەشاری واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا،  جۆبایدن، وەك سەرۆكی نوێی ئەمەریكا سوێندی یاسایی خوارد.

 

ئەمشەو كاتژژمێر٧:٣٠ خولەك بەكاتی هەرێمی كوردستان، لەشاری واشنتۆنی ئەمەریكا، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی جۆبایدن، سەرۆكی نوێی ئەمەریكا و كامالا هاریس، جێگری سەرۆكی دەستی پێكرد، ئەمەش دوای تەواوبونی ماوەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، لەڕێوڕەسمەكەدا دۆناڵد ترەمپ، ئامادە نییە، بەڵام مایك پێنسی جێگری ئامادەیە.

 

جۆبایدن دوای سوێندخواردنی وەك سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند "بەیەكەوەبووین لەڕادەستكردنی دەسەڵات، توندوتیژی دروستبوو، بەڵام بەیەكەوە رێگەمان نەدا، ئەو خەڵكانەی ئەو ساڵە كاریان لەدەستداوە لەمێژووی ئەمەریكا نەبووە، بەئومێدەوە دەڕوانینە داهاتوو، خەڵكی سپی پێست لەخەڵكانی دیكە زیاتر نین، رێگە لەتوندوتیژی خێزانی دەگرین".

 

 جۆبایدن..

جۆزێف ڕۆبینتی بایدن، لەڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ لە شاری سكرانتۆن لە ویلایەتی پەنسلڤانیا لە دایكبووە.

 

ساڵی ١٩٦٩ بووە بە پارێزەر و لە ساڵی ١٩٧٠ دا بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نیوكاسڵ هەڵبژێردرا، ساڵی 1972 بۆ ئەنجومەنی پیران هەڵبژێردرا، بووە شەشەمین سیناتۆری گەنج لە مێژووی ئەمریكادا.

 

بایدن شەش جار بۆ ئەنجومەنی پیران هەڵبژێردرایەوە، چوارەم سیناتۆر بوو كاتێك لە ساڵی ٢٠٠٩ دا دەستی لە كاركێشایەوە وەك جێگری سەرۆك كۆمار. 

 

ئەندامی پێشوو و سەرۆكی پێشووی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بووە و ئەو دژایەتی شەڕی كەنداوی ١٩٩١ی كرد.

 

ماوەی هەشت ساڵ جێگری باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمەریكا بووە.