image

پەیامی کورد     ...    فەتح و حەماس بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مامەڵەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا گەیشتنە ڕێکەوتن .

دوو بەرپرسی بزووتنەوەی ئازادی بەخشی فەلەستی " فەتح " و بزووتنەوەی مقاومەی ئیسلامی " حەماس " ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە ئەم دوو بزووتنەوەیە لە سەر یەکپارچەکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مامەڵەی سەدەی ئەمریکا و سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەشە داگیرکراوەکانی کەناری ڕۆژئاوا " کەرانەی باختەری " گەیشتنە ڕێکەوتنی تەواو پێکەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە القدس العربی ، ڕێکەوتنی فەتح و حەماس لە دانیشتنێکی میدیایی ڤیدیۆییدا لە نێوان " جبرائیل الرجووب " سکرتێری گشتی کۆمیتەی بزووتنەوەی فەتح و " ساڵح العارووری " جێگری سەرۆکی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە بەیرووت پایتەختی لۆبنان ئەنجامدرا .

الرجووب لەم دانیشتنەدا ووتی : ئێمە بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم کێشانەی پێش بە ڕووی فەلەستین دا لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس ١٠٠٪ هەماهەنگ و یەکدەنگین .

ئەو هەروەها ووتی : دانیشتنی ئەمڕۆ ، دەرئەنجامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو بزووتنەوەیە لە حاڵێکدا کە کاری مەیدانی هاوبەش مان لە پێشترەوە دەست پێکردووە .

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بزووتنەوەی فەتح بە کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس گرینگی دەدات .