image

بەهۆی خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان دژی گواستنەوەی باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. جین لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئیدانەی کۆمڵکوژییەکەی کرد و وتی "ڕەنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ ڕووبدات. پەیوەستین بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵام توندوتیژی لەم شێوەیە ڕەوا نییە".

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باس لە بارودۆخی خراپی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ئاماژەش بەوە دەکات کە هەنگاوە تاکڕەوییەکانی ئەمریکا و هێرشی توندی ئیسرائیل بەرپرسی ئەم بارودۆخەن.

لۆدریان لە پەرلەمان قسەی کرد و وتی "لەجیاتی دیالۆگ توندوتیژی بەکاردەهێنرێت، ئەمەش ڕێگا بۆ شەڕ دەکاتەوە. پەیوەستین بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، بەڵام توندوتیژی لەم شێوەیە ڕەوا نییە".

لۆدریان ئاماژەی بەوەکرد کە فەرەنسا لەگەڵ ئەمریکا لە بابەتەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و گواستنەی باڵیزۆخانەکەی بۆ قودس بیروبۆچونیان جیاوازە و وتیشی "لەگەڵ ئەمریکا جیاواز بیردەکەینەوە، و ڕێگاکانیش بە ڕاست نازانین. لە هەردوو ڕووداوەکەدا تاکلایەنە بڕیاریدا".