image

بە تێپەڕبوونی هەر ساتێک کۆمارى ئیسلامی ئێران لەسزاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان نزیکتر دەبێتەوە، بۆ دەربازبوونیشى لەو ئاڵۆزیە دوژوارە ، پەنا بۆ یەکیتى ئەورووپا دەبات و دوایین کارتى شانسى خۆى لەو ووڵاتە بەکاردەهێنێت.

فێدریکا موگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە گرینگ نرخاندنی ڕۆژی جێبەجێ کردنی بەرنامەی گشتی هەنگاوی هاوبەش وەک ئامرزاێک بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازەی پەیوەندییەکان، جەختیان کرد لەسەر پێبەندی تۆکمەو تەواو بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام.

ئەمریکا بەهۆى بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستى و هەروەها دەستێوەردانى لەکاروبارى ناوخۆیی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کۆمەڵێک سزای ئابوورى لەدوو قۆناغی جوودادا بەسەر تاران سەپاند ، کە قۆناغی یەکەمى لەسەرەتاکانى ئاب دەستی پێکردوو ، قۆناغی دووهەمیش ئێوارەى ڕۆژی دووشەممە ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨  دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

سەرەڕای پاڵپشتیەکانى ئەورووپا بۆ ڕزگار کردنى ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەى 2015 کەلەلایەن ئێران و شەش ووڵاتی جیهانىیەوە واژوو کراوە، بەڵام برۆکسل نایەوێت " بچێتە بەرەنگاربوونەوەیەکى ڕاستەوخۆوەوە لەگەڵ واشینتۆن ، تاکوو کۆمارى ئیسلامی پێی ڕزگار بکات و، دەروازەیەکى لاوەکی بۆ بکاتەوە تاکوو لەسزاکان هەڵبێت".

 کۆمارى ئیسلامی لەسەر زارى موحمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەی بڵاویکردۆتەوە " کەپەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتى دەرەکی یەکێتى ئەورۆپا ئەنجامداوە، پاشانیش لەگەڵ هاوتا ئەڵمانی، سویدی، دانیمارکیش گفتوگۆى لەسەر پرسى ڕێکارەکانى ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەى سزاکانى ئەمریکا کردووە".

 سزاکانى ئەم جارەی واشینتۆن بریتین لە " ووزە، نەوت و بانکەکان".

ژمارەیەک دیبلۆمات هەفتەى ڕابردوو ڕایانگەیاندووە " ئالیەتە نوێیەکەى ئەورووپا ئاسانکاری بۆ پێدانى تێچووەکانى هەناردەکردنى ئێرانی دەکات، کەبڕیارە لەدواى ٤ـی تشرینى دووهەمەوە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کەهاوکاتە لەگەڵ جێبەجێکردنى سزاکانى ئەمریکا".

جەختیان لەوەشکردۆتەوە " سزاکان بەشێوەیەکى فیعلی لەسەرەتاى ساڵى نوێوە، تووندتر دەبێتەوە".

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا دەیەوێت لەرێگەى پاکێجی سزایە ئابوورییەکانەوە، چۆک بەو رژێمە دابدات، تاوەکو سنوورێک بۆ بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکە بالیستىیەکانی دابنیت، کەهەڕەشەیەکى ڕوونە بۆ ناسەقامگیرى ناوچەکە.

سەرۆککۆماری ئەمریکا پێش دەستبەرکار بوونى وەک سەرۆکى ئەو ووڵاتە دژى ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە بوو و، بەڵێنى ئەوەشى دا " ببێت بەسەرۆک لەو رێکەوتنە دەکشێنەوە، بۆ ئەوەى رێکەوتنێکى دوو قۆڵى لەگەڵ ئێران واژۆ بکەن، قازانجی زیاتری بۆ وڵاتەکەى هەبێت".