image


پەیامی کورد ... ١٣٤ چەکداری سوری لە قەرەباغ کوژراون

 

بەپێى دواین ئامارێک کە روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، لەشەڕى نێوان ئەرمینیا وئازەربایجاندا ١٣٤چەکدارى گروپى توندەڕەوەکانى سوریا کوژراون، لەو ژمارەیەش تەرمى ٩٢ کەسیان بۆ سوریا گەڕێنراوەتەوە.

 

ئەو چەکدارانە بە مەبەستى پشتیوانى کردن لە سوپاى ئازەربایجان لەشەڕى دژى ئەرمینیا لەلایەن تورکیاوە رەوانەى ئەو وڵاتە کراون.

 

سەبارەت بە ژمارەى ئەو چەکدارە سوریانەى کە تا ئێستا رەوانەى ئازەربایجان کراون،روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکردوە، زیاتر لە دووهەزار چەکدارى گروپە توندڕەوکانى سوریا لەبەرەکانى جەنگ لە ئازەربایجان جێگیرکراون.