image

پەیامی  کورد     ...     دانیشتنی چوار لایەنە بۆ دەستپێکردنەوەی ووتووێژەکانی فەلەستین و ئیسرائیل

میدیاکانی هەواڵ لە دانیشتنی چوار لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی میسڕ ، ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و ئۆردون ی ڕۆژی دووشەممە لە قاهیرە بۆ دەستپێکردنەوەی ووتووێژەکانی فەلەستین و ئیسرائیل دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ بۆ پێداچوونەوە و دەست پێکردنەوەی ووتووێژەکانی نیوان فەلەستین و ئیسرائیل سەفەری میسڕ دەکات .

بە پێی ڕاگەیاندنی وە\ارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ، هایکۆ ماس هەر بەم مەبەستە ڕۆژی دووشەممە لەگەل هاوتاگەلی میسڕی ئۆردونی و فەڕەنسەوی خۆی لە قاهیرە دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات .

سامح شۆکری وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی میسڕ ، چوارشەممەی ڕابردوو بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بوارەکانی بەڕێوەبردنی ئەم دانیشتنە چوار قۆڵییە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ گابی ئەشکەنازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و ڕیاز المالکی وەزیری دەرەوەی تەشکیلاتی خۆڕێوەبەری فەلەستین ووتووێژی ئەنجامدا .