image

پەیامی کورد     ...    دۆناڵد ترامپ " جانتا ئەتۆمییەکە " ڕادەستی جۆ بایدن ناکات

سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بە نیازە لە دواهەمین ڕۆژی سەرۆککۆماری خۆیدا " جانتا ئەتۆمییەکە " لە واشینتۆن دی سی بباتە دەرەوە و ڕادەستی جۆ بایدن ی نەکات .

یەکێ لە گرینگترین بەشەکان لە کاتی ڕادەستکردنی هێز و دەسەڵات لە لایەن سەرۆککۆمارێکەوە بە سەرۆککۆمارێکی دیکە لە ئەمریکا گواستنەوەی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی دەسەڵاتەکانی زەڕادخانە ئەتۆمییەکەی ئەمریکایە بەڵام وا پێدەچێت دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا ، دوای ئەوەی کە ئامادە نەبوو لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی جۆ بایدن وەکوو سەرۆککۆماری نوێ و هەڵبژێردراوی ئەمریکا نییە ئەم ڕەوەندە دژوارتر و قورس تر بووە

سەرۆککۆمار تەنیا هێزێکە کە دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی هێرشی ئەتۆمی هەیە هەروەها لە هەر کوێیەک بێت بەردەوام ڕاوێژکارێکی سەربازی و نیزامی هاوڕایەتی دەکات کە ئەرکی هەڵگرتنی جانتایەکە کە فووتباڵی ئەتۆمی ناوی لێنراوە . ئەم جانتایە هێزی ئەوە بە سەرۆککۆمار دەدات کە فەرمانی هێرشی ئەتۆمی تەنانەت لە حاڵێکدا کە بە شیوەی فیزیکی لە ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ دا نییە دەربکات .

ئەم جانتایە خاوەنی کلیدێکە کە ڕاستەوخۆ کڵاوگەلی ئەتۆمی جێگیر لە بنکەگەلی مووشەکگەلی بالیستیکی نێوان دوورگەکان چالاک دەکات ، مووشەکگەلی بالیستیکی جێگیر لە ژێردەریاییەکانی چالاک دەکات ، بۆمبهاوێژە ستراتیژییەکان ئامادەی هێرش دەکات و هەروەها هەڵگری کەل و پەلگەلێکی پەیوەندی ، کۆدگەلی جۆراوجۆر و هەموو بژاردەکان بۆ دەست پێکردنی شەڕی ئەتۆمییە .