image

پەیامی کورد     ...    + ڤیدیۆ  ...    هێزەکانی هەسەدە دەستبەسەرکردنی ٤ شانەی نهێنی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە دێرەزۆر ڕادەگەێنێت

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هێزەکانی " سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ڕایگەیاندووە شانەیەکی نهێنی ٤ کەسی سەر بە ڕژیمی ئەسەدی دەستبەسەر کردووە

 ئەم شانە نهێنیەی بەشار ئەسەد لە دێرەزۆر دەستبەسەرکراوە و لە ٤ کەس پێکهاتوون.

 جێگای ئاماژەدانە کە پێشتر لە لایەن ئاڤاتوودەیەوە ڕاگەێندراوە کە هێزەکانی سەر بە سوپای بەشارئەسەد و سوپای قودس لە ناوچەکانی دێرەزۆر، دەستیان کردووە بە کووشتنی شێخ و سەرۆک تایفە عەرەبەکانی نزیک لە هەسەدە و  پلانی لەباربردنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانیان هەیە.

  هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سووریای دێموکرات لە دێرەزۆر بە باسکردنی پیلانەکانی ئێران و ڕژیمی ئەسەد، ناڕاستەوخۆ ئەم هەواڵانەیان پشتڕاست کردوەتەوە