image

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەراوێزی کۆمکاری پەرلەمانەکانی ووڵاتانی ئۆراسیا لە شاری ئانتالیا لە گەڵ بیناڵی یڵدرم هاوتا تورکییەکەی خۆی دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سومرییە نیوز، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گەل بیناڵی یڵدرم هاوتا تورکیاییەکەی خۆی دیداری کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دیدارە لە شاری ئانتالیا و لە پەراوێزی کۆمکاری پەرلەمانەکانی ووڵاتانی ئۆراسیا ئەنجام بووە.

هەر دوو لایەن لەو دیدارەدا لە سەر ڕێکارەکانی بەهێز کردنەوەی پێوەندییەکانی هەر دوو لایەن و هەروەها لە سەر پرسی ئاو لە عێراق و کێشەکانی بەغدا لە ئەو بوارەدا وتووێژیان کرد.

لایەنی تورکیا و عێراقییەکان هەروەها لە سەر بوونی پێوەندی ئابووری بەربڵاو لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا و پێداویستی زیاد بوونی ئەو پێوەندییانە جەختیان کرد