
پەیامی کورد ... داعش چەند خاڵێکی سەربازی لە سوریا دەگرێت
چەكدارەكانی داعش چەند خاڵێكی سەربازییان لە سنوری پارێزگای حەما لە سوریا گرت.
چەكدارەكانی داعش هاوكات لەگەڵ بۆردومانی چڕی فڕۆكەكانی سوریا و روسیا هێرشیانكردەسەر بنكەكانی سوپای سوریا لە پارێزگای حەما و توانیان چەند خاڵێك بگرن لە ریفی خۆرهەڵاتی حەما.
ئەو هێرشەی داعش بە توندترین هێرش دادەنرێت بۆ سەر سوپای سوریا كە توانیویانە دوو خاڵ لە ناوچەكانی شاكوزی و رهجان بگرن.
سوپای سوریا سەرباری پشتیوانی ئاسمانی نەیانتوانیوە پێش بە هێرشەكەی داعش بگرن.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە لە شەڕەكەدا 19 ئەندامی سوپای سوریا و 12ی چەكداری داعش كوژراون و دەیانی دیكەش لە هەردوولایەنی شەڕ بریندار بوون.