image

پەیامی کورد  ...  هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " که‌سایه‌تی ناسراوی داعش به‌ ناوی ئه‌بوو سۆهه‌یب فه‌ڕەنسیان ده‌ست بە سەر کرد.

به‌ گوێرەی هەواڵ و ڕاپۆرتێک له‌ ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، هێزه‌کانی سووریای دیمۆکراتیک  " هەسەدە " ئه‌بوو سۆهه‌یب فه‌ڕەنسی که‌سایه‌تی ناسراو و بەرچاوی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ست بە سەر کردووه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌، چالاکانی سووری ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ جگه‌ له‌ چالاکی پڕوپاگه‌نده‌ ، له‌ بازرگانی کردن بە فرۆشی ئه‌سیرانی ژن دا چالاک بووە‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌بووسۆهه‌یب فه‌ڕه‌نسی له‌ مارسی 2015 به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی فایلێکی ڤیدیۆیی کورت، ڕایگه‌یاندبوو که‌ تێکەڵ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌.