image


پەیامی کورد ... بنەماڵەی کوژراوانی فڕۆکە ئوکراینییەکە لە سەر ئێران سکاڵا تۆمار دەکەن

 

ئۆفیسێکی مافی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە شاری واشنتۆنی ئەمریکایە ڕایگەیاند، کە بە نوێنەرایەتی بەشێک لە بنەماڵەکانی کوژراوانی فرۆکە ئۆکڕاینییەکە کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکین، لە دادگای فیدڕاڵی شاری واشنتۆن، سکاڵای لە سەر خامنەیی و سپای پاسداران تۆمار کردووە.

 

فڕۆکەی “پی‌، ئێس ٧٥٢”ی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئۆکڕاین ئینتێرناشناڵ، زستانی ڕابردوو چەند خولەکێک دوای هەڵفڕینی لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی تاران، لە لایەن سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج و بە گشتی ١٧٦ سەرنشین و لە نێویاندا ١٥ مێرمنداڵی تەمەن ١٢ساڵ و منداڵێکی ساوا گیانیان لەدەستدا.

 

ئۆفیسی تایبەت بە مافەیاساییەکان “هێریسچی” لە ڕاگەیەندراوی خۆیدا جەختی کردەوە کە بنەماڵەی بەشێک لە کوژراوانی ئەو کارەساتە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکین، سەبارەت بە کوژرانی بنەماڵەکانیان بە مووشەکی سپای پاسداران و لەبەر چاونەگرتنی ئاسایشی گیانی سەرنشینان لە دۆخی شەڕ و هەروەها ونکردنی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە و لە ناوبردنی ڕاستییەکان لە شوێنی ڕووداوەکە، ئەم سکاڵایەیان تۆمار کرد.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەو ناوەندە، سکاڵا کە لە هەمبەر بەرچاوڕوونی بەزووترین کاتی نهێنییەکانی پشت ئەم ڕووداوە و پێش گرتن لە کەین و بەینی نێوان ئێران و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئۆکڕاینی بۆ سەرپۆش کردن لەسەر ڕاستی و دانپێنەنانی مافی بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکڕاینییەکەیە.

 

شایانی باسە هەر بە پێی ئەم راگەیەندراوەی هێرسچی، کە پارێزەری بەشێک لە بنەماڵەی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکڕاینییەکەیە ئەوەی خستە ڕوو کە، بنەمالەی قوربانییان نەک هەر متمانەیان بە پێداچوونەوی ڕاستی ئەم دۆسییەیە نیە لەلایەن بکەرەکانی ئەم کارەساتەوە، بەڵکوو هیچ متمانەیەکیشیان بە دەزگای دادی ڕێژیمی ئێران نیە بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری.