image

پەیامی کورد    ...    بە پێی زانیاری دزەکراو ، چین ٦٤٠ هەزار کۆرۆنایی زیاتری هەیە نە وەک ٨٠ هەزار

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چین بە شێوەی فەرمی تاکوو ئێستا لە تووشبوونی ٨٤٠٢٩ هەزار کەس بو ڤیرووسی کۆرۆنا هەواڵی داوە کە لەم ژمارەیە ڕێژەی ٤٦٧٣ کەسیان گیان یان لە دەستداوە بەڵام شک و گومانەکان دەربارەی شەفافییەت و ڕاستی ئامارەکانی چین زیاتر لە پێشتر بووە .

بە پێی بانکی زانیاری دزەکراو لە زانکۆی نەتەوەیی تەکنۆڵۆژیای بەرگری چین ، ئاماری ڕاستەقینە زۆر زیاترە لەم قسە و باسانەی کە کراون و بریتییە لە ٦٤٠ هەزار حاڵەت لە ٢٣٠ شاری ئەو ووڵاتە .