image

باڵیۆزی ئەمریکا لە ووڵاتی ئەڵمانیا داوای لە سەرانی ئەو ووڵاتە کرد کە پێش بە ئێران بگرن لە وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی کە ئەڵمانیا هەیەتی .

ڕیچراد گرنل " باڵیۆزی ئەمریکا " لە بەرلین هەروەها یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرسەختی ڕێکەوتننامەی ئێرانە بە ڕۆژنامەی "  بێڵد " ی ووتوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە توندی نیگەرانی بەرنامەکانی ئێرانە بۆ نەقل کردنی سەدان میلیۆن یۆرۆ پارەی کاش بەو ووڵاتە .

ڕۆژنامەی بێڵد دوێنێ " ٩/٧/٢٠١٨ ڕاپۆرتێکی دابوو کە ئێران داوای بردنی ٣٠٠ میلیۆن یۆرۆی لە بانکی تیجارەتی ئێران و ئەورووپا لە ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە .

 ئەم داوایە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەڵمانیاش قەبوڵی کردووە ، لە حاڵێکدا ڕاگەیندراوە کە ئەمریکا بە هاتنە دەروەی لە بەرجام دەیەوێت هەموو گەمارۆە ناوەکییەکانی بە شێوەی گشتی بگەڕێنێتەوە .

هەروەها ڕۆژنامەی بێڵد لە ڕاپۆرتی پێشووی خۆیدا نووسبووی کە بەرپرسەکانی ئێستێخباراتی ئەمریکا و ئیسرائیل نیگەرانی ئەوەن کە ئەم بڕە پارەی کە ئێران داوای کردووە بکرێتە دەستی ئەو گرووپانەی کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بن حیمایە و پاڵپشتی ئەوانن ، بەڵام ووڵاتی ئەڵمانیا ڕەتی کردوەتەوە کە نیشانەیەک لە پرۆگرامەکانی ئێراندا هەبێت بۆ کارێکی لەم شێوەیە .