image

پەیامی کورد    ...   بەردەوامی دامەززاندنی فەزانەوەردی نوێ لە ئەمریکا 

ناسا دام و دەزگای بۆشاییگەری ئەمریکا بۆ پڕۆژەی " ئارتێمیس " Artemis لە دوای دامەزراندنی فەزانەوەردی نوێیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئارتێمیس " Artemis " پڕۆژەیەکی گەورەی بەردەستی ناسایە کە ئامانجی ئەو گەڕانەوەت مرۆڤە بۆ مانگ و دواتر هەنگاونانی مرۆڤە بەرەو مەریخ .

ناسا ڕێوشوێنی جۆراوجۆری بۆ پەرەوپێش بردنی ئەم پڕۆژەیە بە کار گرتووە و ئێستا هەواڵیداوە کە بە دوای فەزانەوەردی نوێیە کە لەگەڵ تیمی پەرەپێدەری ئەم کارە یەکبگرنەوە .

ناسا بەرواری ٢ی مارسی تاکوو ٣١ مارس ی ئەم ساڵ بۆ وەرگرتنی فۆرمەکانی داواکاری ئەو کەسانەی کە شەرتەکانی پێویستیان هەیە ڕاگەیاندووە .

یەکێک لە شەرتەکانی پەیوەست بوون بە ناسا ئەوەیە کە ئەم کەسە دەبێ هاووڵاتی ئەمریکی بێت و بڕوانامەی ماستەری خۆی لە یەکێک لە بەشەکانی ئەندازیاری ، زانستی ژینگەیی ، زانستی فیزیایی ، زانستی کۆمپیوتەر و بیرکاری تێپەڕاندبێت .

ئەگەر بێت و کەسێک بڕوانامەی ماستەری نەبێت و بە ماوەی دوو ساڵ لە بارنەمایەکی پزیشکی دا چالاکی هەبووبێت ئەوە ئەویش دەتوانێ داواکاری خۆی ڕادەستی ناسا بکات . هەر چەندە ئەم چالاکییە دەبێ لە یەکێک لە بەشەکانی پەیوەندیدار بێت لەگەڵ زانست ، تەکنۆلۆژیا ، ئەندازیاری و یا خود بیرکاری ئەنجام بووبێت .