image

پەیامی کورد    ...    بەرازیل چینی بە بڵاوکردنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا تاوانبار کرد .

وەزیرێكی بەرازیل، چین بە بڵاوكردنەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، بەشێكە لە پلانی پێکەن بۆ كۆنترۆڵكردنی جیهان، پەكینیش داوای روونكردنەوە لە بەڕازیل دەكات.
ئابراهام وینترۆپ وەزیری پەروەردەی بەرازیل لە تویتێكدا نووسیویەتی، چین لە پشت بڵاوكردنەوەی ڤیرووسی كۆرۆناوەیە و بەشێكە لە پلانێكی جیۆسیاسی پێکەن بۆ كۆنترۆڵكردنی جیهان.
لای خۆیەوە یانگ وان مینگ باڵیۆزی چین لە بەرازیل ئیدانەی قسەكانی وەزیرە بەرازیلییەكەی كردووە و بە "بێ مانا و نزم و رەگەزپەرستانە" وەسفیكردووە و وتیشی، پەكین چاوەڕێی روونكردنەوەیەكی فەرمی حكومەتی بەرازیلە.
ئەو لێدوان و ووڵامانەی نێوان بەرازیلیا و پەكین لەكاتێكدایە، كە حكومەتی بەرازیل وەكوو زۆر ووڵاتی دیكەی جیهان چاوەڕێی یارمەتییە تەندرووستییەكانی ووڵاتی چینن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا.