image

پەیامی کورد    ...    باری تەندرووستی سەرۆککۆماری چێچێن زۆر ناجێگیرە

هەندێک لە سەرچاوەگەلی نافەرمی لە نالەباربوونی دۆخی تەندرووستی سەرۆککۆماری چێچێن هەواڵ دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، گۆڤاری " بازا " نووسیویەتی : " ڕەمەزان قەدیرۆف " سەرۆککۆماری چێچێن کە بە پێی ڕاپۆرتگەلی نافەرمییەوە بە هۆی کێشە و ناجێگیر بوونی لە ڕێوییەکانیدا و ئەگەری تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە کەوتووەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە و دۆخەکە مەترسیدار ڕاگەێندراوە .

بە ووتەی سەرچاوەکانی ئەم هەواڵە ، پزیشکان لەو باوەڕەدان کە قەدیرۆف نزیکەی دوو بۆ سێ هەفتە پێشتر بەم نەخۆشییە تووشبووە . هەروەها ئەم بڵاوکراوەیە دەنووسێ کە لە دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە دۆخی تەندرووستی ئەو زۆر بەرەو خراپتر بوون چووە بەڵام ئەو گومانی کردووە باری ناجێگری تەندرووستی بە هۆی تووشبوونی بە هەلامەت یا خود ئانفلۆنزا بووە .

ڕاپۆرت دراوە کە سەرۆککۆماری چێچێن لە ئێستادا لە یەکێک ەل نەخۆشخانەکانی شاری مۆسکۆ لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە .