image

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی رێکاری دژی رژێمی سووریا دەگرێتە بەر.

بۆریس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەم کاتەدا، هیچ پلانێک نییە بۆ مووشەکبارانکردنەوەی رژێمی سووریا.

بۆریس جۆنسۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر رژێمی سووریا جارێکی دیکە چەکی کیمیاوی لە دژی هاووڵاتییان بەکار بهێنێت، ئەوا بەریتانیا ”رێکاری توندتر“ دژی ئەو رژێمە دەگرێتە بەر.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14/4/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بە 100 تا 120 مووشەک، سێ بنکەی دروستکردن و عەمبارکردنی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریایان بوردومان کرد