image

پەیامی کورد      ...    ٣ بەرپرسیاریەتی زۆر قورس لە سەر شانی موستەفا کازمی

" وائل عبداللطیف " وەزیر و نوێنەری پێشووی عێراق ڕایگەیاند : ٣ بەرپرسیاریەتی زۆر قورس لە سەر شانی موستەفا کازمیدا هەیە . ئەو مێحوەرکانی ووتووێژی کازمی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە سەفەری چاوەڕوان نەکراو و ئەم نزیکانەی بۆ واشینتۆنی شی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک عبداللطیف لە ماوەی ووتارێک دا بە ئاماژەدان بەوەی هەژمارێک لە هەڵەکانی دەوڵەتانی یەک لە دوای یەک کردوویانە کە کازمی دەبێ پێداچوونەوەیان بۆ بکات ، ڕایگەیاند : ئەو لەگەڵ ٣ ٣ بەرپرسیاریەتی قورس و دژوار بریتی لە ، ماڵی ئابووری ، تەندرووستی و دۆخی سیاسی تێکشکاوی ئێستادا ڕووبەڕوویە چوونکە هیزەکانی سیاسی لەگەڵ یەکتر هاوسەنگیان نییە .

ئەو هەروەها ووتی : پێگەیەک بوونی هەیە کە فڕاکسیۆنە سیاسییەکان لە بابەتی ناساندنی سەرۆکوەزیران هەموو کات دووری لێدەکەن و ئەویش ئەوەیە کە باوەڕییان بە سەرۆکوەزیرانی کاربە دەست بۆ تەشکیل کردنی دەولەت بەڵام نایەوێت لە پۆستەکانی دەست بکشێننەوە .

ئەم سەفەرەی کازمی بۆ واشینتۆن بۆ داهاتووی عێراق زۆر گرینگە . ئەوان زۆر لەم سەفەرە پێسوازییان کردووە کە لە دەوڵەتی کازمی پاڵپشتی ماڵی ، مەعنەوی ئەمنییەتی ، سەربازی و هەواڵگری دەکەن و ئەمان سەباری پێدانی چەندین وام ، بابەتێکە کە لە ووتووێژەکانی لەگەڵ ترامپ دا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت .