image

پەیامی کورد     ...     بەرپرسانی ئەمنییەتی ئیسرائیل هۆشداری بە ئامانج گرتنیان دەدەن لە ئیمارات

سەرچاوەگەلی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەێنن کە بەرپرسانی ئەمنییەتی ئیسرائیل لەو شتەی کە لەوانەیە بە ناوی هەوڵی ئێران بۆ بە ئامانج گرتنی ئیسرائیلییەکانی لە ئیمارات ناو لێ دەبات ، هۆشداری یان داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هۆشدارییە بە دوای تێرۆری مۆحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئیرانەوە ڕوویداوە کە بە ئیسرائیلی ناوزەد کردووە و لە دەرئەنجامدا ئێران هەڕەشەگەلێکی لە دژی ئیسرائیل خستووە ڕوو .

کەناڵی ١٢ ی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە ئامادەیی ئەمنییەتی ئیسرائیل و نوێنەرانی دیپلۆماتی لە سەرتاسەری جیهان لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیادی کردووە و دەزگا ئەمنییەکان لە سێبەری نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە ئیمارات ، هەوڵگەلێکیان بۆ پارێزگاری کردن لە ئیسرائیلییەکان کە سەردانی ئیمارات دەکەن دەست پێ کردووە تا ئەو جێگایەی کە دەزگایەکی ئەمنییەتی هاوبەش لەگەڵ ئیمارات بە ئامانجی دەستەبەسەر کردنی ئەمنییەتی ئیسرائیلییەکان کە پشووەکانیان لە ئەبووزەبی و دۆبەی تێدەپەڕێنن تەشکیل کراوە .