
پەیامی کورد ... بۆمبهاوێژگەلی B-52H فڕین گەلێکی ستراتیژی یان لە نزیک سنووری ئێران ئەنجام دا .
لە نێوان ئاڵۆزی و کێشەکانی واشینتۆن و تاران ، دوو بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی B-52H کە توانایی هەلگرتنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە ، فڕینێکی بێڕاوەستانیان لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و بۆ نزیکی سنوورەکانی ئێران ئەنجام دا و دواتر گەڕانەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، چاودێرانی ئاسمانی ئەمریکی و بەریتانیایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاپۆرت یان داوە کە دوو بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی B-52H کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە ئەمڕۆ یەکشەممە فڕێنێکی بێ ڕاوەستانی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین و بۆ نزیکی سنوورەکانی ئێران ئەنجام دا و دواتر گەڕانەوە .
ڕاپۆرت دراوە کە ئەم کارە بە ڕوونی و ئاشکرا نیشاندەری نەمایشی هێز لە ناوچەی کەنداوی فارس بووە . ئەمە هەفتەمین فڕینی بۆمب هاوێژگەلی ئەمریکییە لە نزیک سنوورەکانی ئێران لە چوار مانگی ڕابردوودا .
بە پێی زانیاریگەلی بە دەست هاتوو دوو فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی B-52H لە بنکەی ئاسمانی منیووت " داکووتای باکوور " ەوە فڕینێکیان بە سەر زەریای ئەتڵەس ەوە ئەنجام داوە و بە تێپەڕبوون لە جبل الطارق دەریای مەدیتەرانە ، ئیسرائیل ، ئۆردۆن ، عەرەبستانی سەعوودی لە کەنداوی فارس و نزیک سنوورەکانی باشووری ئێران خەریکی گەشت لێدان بووە و دواتر گەڕاوەتەوە .
ئەم فڕینە دوور وودرێژە ی هاتن و گەڕانەوە ی دوو بۆمبهاوێژ لە ڕیگای زەریای ئەتڵەسییەوە بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست ، لە لایەن فڕۆکەگەلی سووتەمەنی گەیانی KC-135R و KC-10A ی ئەمریکییەوە پشتیوانی کراوە و لە ماوەی فڕینی بە سەر بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە فڕۆکەگەلی ئێف - ١٦ ئەوانیان هاوڕایەتی کردووە .
کۆمێنتێك بنوسە: