image

پەیامی کورد    ...   زیاتر لە ١٤ ئەندامی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسداران کوژران

بە پێی ڕاگەیاندنی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە بۆمبارانەکانی شەوی ڕابردووی بنکە سەربازییەکانی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج و لانیکەم ١٤ ئەندامی سوپای قودس لەم هێرشەدا کوژران .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زۆربەی کوژراوەکان بە ڕەگەز عێراقین .

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بە هێرش کردنی زیاتر لە ١٠ هێرشی ئاسمانی ، مەقەڕڕەکان و مۆڵگەکانی سوپای قودس و میلیشیا سەربازییەکان ژێر پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران یان لە ناوچەی ڕۆژئاوای شاری البووکەمان لە سنووری سووریا لەگەڵ عێراق دا بۆمباران کردووە و لەگەڵ خاک یەکسان کراوە .

لە ٣ ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان بار بنکەکانی سوپای قودس و میلیشیاکانی بن پاڵپشتی لە سووریا یان بۆمباران کردووە و کۆماری ئیسلامی ئێران یش لە بەرامبەر دا بێدەنگی تەواوی هەڵبژرادووە